• جۆر

  • مامەڵە

  • شوێن

  • جۆری موڵک

دەربارەی کۆمپانیا

مەنار کۆمپانیایەکی خانووبەرەی بازرگانی و نیشتەجێبوونە کە خاوەنداریەتی دەکرێت لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان(تۆفیق رحمان قادر و چیایی جمیل محمد) لە هەرێمی کوردستانی عێراق، وە هەروەها کۆمپانیای مەنار کۆمپانیایەکی دامەزراوەییە و خاوەن پەیڕەوی ناوخۆیی خۆیەتی و مۆڵەت پێدراوە بە ژمارە (566) لە بەرواری (22/07/2003) هەرێمی کوردستان. لەڕووی تاکەکەسی کۆمپانیای مەنار خاوەنی چەند کارمەندێکی بەتوانایەکە کە خاوەنی زیاتر لە 10 ساڵ ئەزموونی سەرکەوتوون لە بواری گەشەپێدانی(عەقاری) خانووبەرە، ئێستا کۆمپانیای مەنار کاردەکات لەسەر چالکیەکانی گرێبستی کرێ و فرۆشتن بە کاشە و بە قست (ماوە). لەگەڵ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا دیارەکانی بواری دروست کردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شووقە و خانوو. ‬ ‏‫‬ ‬ ‫‫ئێمە بەشێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر جێکەوتکردنی ئابووری خانووبەرە دەکەین بە نرخی ($) ڕۆژ و هەڵسوکەوتکردن لەسەر ئەم ئامانجە، وە لەگەڵ هەر مامەڵەیکیش جەخت لەسەر چارەسەری داهێنەرانە و حەکیمانە (لێزانانە) لە هەمان کاتدا دەکەین لەگەڵ بنەماکانی (عەقاراتدا). ‬ ‏‫‬ ‬ ‫‫کۆمپانیایەکەمان قەتیس نەماوە و خۆی بچوک نەکردووەتەوە لەسەر بنەما کۆنەکانی عەقاری کاتێك پڕۆسەکە پەیوەندی بە کڕین و فرۆشتن و بەکرێدان یان بەڕێوەبەرێتی (تایبەتمەند)، جگە لە ئێمە دەین بە داهێنانێکی نوێ.

ئەرکمان

  • ڕاوێژکاری عەقاری.
  • گەشەپێدان و کڕینو فرۆشتن بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی کڕیار وفرۆشیار.
  • ببینە دامەزراوەیەکی عەقاری کە زۆرترین سەرکەوتن بەدەست بێنین لە کوردستانی عێراق لە بواری گەشەپێدانی خانوو و باڵەخانەکان لەگەل پاراستنی ئەوپەڕی خزمەت.
  • دەستەبەرکردنی خواستەکانی کڕیار بە پێشکەشکردنی هەڵبژاردنی گونجاو لە عەقارات کە لەگەڵ خواستی ئەودا بگونجێت.
  • یارمەتیدانی خاوەن پڕۆژەکانی عەقارات و بەبازاڕکردنی پڕۆژەکانیان و ناساندنیان بە کڕیاران.

دونیا بینیمان

  • بوون بەیەکێك لە باشترین کۆمپانیا لە ناوچەکە کە بتوانین چارەسەری گونجاو بۆ نرخە سەختەکانی خانووبەرە بخەینەبەرچاو ببینە هەڵبژاردەی یەکەم بۆ وەبەرهێنەران ئەوانەی کە بەدوای لەم بوارەدا ڕاستی و چۆنایەتیەوەن کە خزمەتگوزاریەکانمان لەم بوارەدا، لەسەرووی پێشبینیەکانی کڕایرەکانماندان وە ئێمە هەوڵ دەدەین ئەمە بەوپەڕی لێهاتووی و لێزانی بە دەست بهێنین بە نوێترین شێواز و پێوەری زانستی عەقاری.
  • ببین بە باشترین هەڵبژاردەو پێشەنگ لەبواری داهێنان و پشت پێبەستن لە برەودان بە وەبەرهێنان.
  • ببین بە هاوبەشی ستراتیجی هەڵبژێردراو بۆ دابنینکردنی چارەسەری پێشەنگ لەگەڵ خواستی کۆمەڵگە و کڕیارانمان لە ناوخۆو دەرەوە.
  • گرتنی پێشەنگی نموونەیی لە کەرتی خانووبەرەو چالکیەکانی تری بە هەڵسوڕاندن ، بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی عەقارات ئەمیش لەڕێگەی کاری داهێنەرانە لە ناوچەکە،
  • مەنار دەیەوێت بۆ هەرتاکێکی کۆمەڵگا ئەو یەکەی نیشتەجێبوونەی دەیەوێت و تێیدا دڵخۆش و ئاسوودە دەبێت دەستەبەری دەکات بۆی.
  • کردنەوەی لقی ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتی لەو شوێنانەی کەکرتی خانووبەرە تێیاندا چەکەوری گەشەکردنی دەرکردووە.

ئامانجمان

  • کڕیارو فرۆشیار سەرچاوەی سەرەکی دەستکەوتی کۆمپانیان.
  • ‫بەرەوپێشبردنی کەرتی خانووبەرە
  • دەستەبەرکردنی هاوڵاتیانی عێراق و ناوچەکە.
  • بەردەوامبوون لەگەڵ ئەو وەچەرخانەی لە ناوچەکە ڕوودەدات لە هەموولایەنێك.
  • بەدیهێنانی خواستی گەشەی دانیشتوان بە بوونیاتنانی تاوەری نیشتەجێبوون و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون.
  • گەشەپێدانی پلان و ستراتیژەکان و دنیا بینی بۆ داهاتووی پیشەسازی خانووبەرە.
  • سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کەسانیتر لە بواری عەقارات.

هێزمان (توانامان)

  • هەرگیز سازش لە ڕاستی ناکەین بۆ هیچ کەسێك بۆ ئەوەی موڵکەکانمان بکڕین.
  • جەختدەکەینەوە کەوا هەموو ئەندامێکمان ئەوەندە بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرین کە هەموو پێداویستی و داواکاریەکانی کڕیارەکانمان دەستەبەر دەکات.
  • تێگەیشتن لە خواستی کڕیارەکانمان و یەکێك لە گرینگترین خاڵی هێز و توانامان و بەشێکی خزمەتگوزاریمانە بۆ کڕیار بەوەی دەزانین خواستیان چیە، تیمەکەمان دەتوانێت پێشنیاری گونجاویان بۆ بخاتەڕوو.
  • تیمەکەمان لە ژێر چەند کۆرسێکی ڕاهێنان ودا دەڕۆن کە دەتوانێت 100 ٪ کڕیار ڕەزامەند بکات لەسەر یەکەی نیشتەجێبوون یان زەوی.
  • تیمێکی چوست و ڕاهێنراو.
  • زانیاری تەواو لە بواری یەکەی نیشتەجێبوون.
  • ئەزموونی بازاڕی ناوچەیی.
  • ڕووماڵی ناوچەیی.
  • پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی دارایی.

ئەزموونی کۆمپانیا

  • کۆمپانیا بەردەوام دەبێت لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر بۆ بەرەوپێشبردنی چالاکیەکانی کەرت خانووبەرە لە هەرێمی کوردسیان بەتایبەتی لە پارێزگای هەولێر.
  • کۆمپانیا خاوەن ژمارەیەکی زەبەلاحە لە چالاکیەکانی بەکرێدان و مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتنت بەشێوەی کاش و قست.
  • کۆمپانیا ئەزموونی ووردی هەیە لە بەڕێوەبردنی دارایی لە بوارەکانباریی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی زەوی، خانوو و شوقەی بازرگانی و نیشتەجێبوون وگەشتیاری.
  • کۆمپانیا ئەزموونێکی چڕوپڕی هەیە لە بواری دیاری کردن و خەمڵاندنی نرخی خانووبەرە.
  • کۆمپانیا ئەزموونی چڕوپڕی هەیە لە بواری یاسایی عەقارات لە ناوخۆ و دەرەوە.

پێشینەی مەنار لە عێراق

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، مەنار پڕۆژەی بەهێزی هەبووە بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەم کڕیارەکانی هاوبەش و وەبەرهێنەر بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن لە موڵکی بازرگانی و نیشتەجێبوون و گەشتیاری لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك . مەنار لە فراوانبووندایە سوپاس بۆ دنیا بینی واقیعانەی مەنار وە ئەو بەرچاوڕوونییە بابەتیەی کە مەنار دەیداتە کڕیارەکانی وە سوپاس بۆ ئەو دەستە ماندوونەناسەی کە لێپرسراوانە کار دەکەن بۆ سەرخستنی مەنار بۆ زیاتر ناساندنی مەنار کارەکانی لەم چەند خاڵە دەخاتە ڕوو;

  • 1. مەنار لە کۆتا هەنگاوەکانی تەواوبوونی پڕۆژەی (گوندی لوبنانی) پێشخستە ناوپڕۆژەکە کە لەلایەن کۆمپانیای (حریری) لەسەر ڕێگەی جووت سایدی بەحرکەی نوێ جێبەجێدەکرێت لە ساڵی 2015.
  • 2. ساڵانی (2017) بەشداریکرد لە فرۆشتنی ئۆفیسی بازرگانی شووقەکانی گوندی لوبنانی.
  • 3. مەنار بەشداریکرد لە کڕین و فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەی (ڕۆیا تاوەرز) لەلایەن کۆمپانیای کرمانج لە ساڵی 2017 ، وەهەروەها کردنەوەی لق لەم ناوچەیە لە هەمان ساڵدا.
  • 4. مەنار بەشداریکرد لە فرۆشتنی ڤێلاکانی (سلاڤا ستی) لە ساڵی 2017 – 2018.
  • 5. مەنار بەشدار بوو لە فرۆشتنی ژمارەیەکی زۆر لە ڤێلای نیشتەجێبوون لە پڕۆژەی گەنجان ستی لە ساڵی 2017.
  • 6. مەنار پڕۆژەیەکی گەورەی وەك (هەواری فەرمانبەرانی زانکۆ) لە سلێمانی گرتە ئەستۆ و سەرکەوتنێکی گەورەی تێدا بە دەست هێنا لە ساڵی 2018.
  • 7. مەنار بەشداریکرد و پێشەنگ بوو لە فرۆشتنی شووقەکانی پڕۆژەی (MNW) لە ناوەڕاستی شاری هەولێر لە ساڵی 2018
  • 8. مەنار بەشاری کرد لە فرۆشتنی شووقەکانی پڕۆژەی (Housing Tower) لە شاری هەولێر کە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە لە ساڵی 2018.
  • 9. مەنار بەشداری کرد لە فرۆشتنی شووقەکانی ( ئێم ئاڕ ئێف کواترۆ) لە ساڵی 2019.
  • 10. مەنار بەشداری کرد لە فرۆشتنی شووقەکانی ( زانیاری تاوەرز) لە ساڵی 2019.

دەربارە

‫کۆمپانیای مەنار ، یەکێکه لە کۆمپانیاکانی بواری کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەو زەوی و زار (عقارات) لە شاری هەولێر دامەزراوە، یەکێکە لە کۆمپانیا دیارەکانی بواری عەقارات خاوەنی چەندین لقە لە ناو شاری هەولێر و شارەکانی سلێمانی و شەقلاوە.

پەیوەندی

مۆبایل:
0750 100 8222
ئیمەیل:
info@manar2003.com
کاتی کارکردن:

شەممە تا پێنجشەممە

9 ی بەیانی تا 7 ی ئێوارە

ناونیشان

کۆمپانیای مەنار بۆ عەقارات

خانووی ژمارە 256،

شاری ئیتاڵی 2،

هەولێر - کوردستان

© 2023 کۆمپانیای مەنار. هەموو مافەکان پارێزراون

دیزاینکراوە لەلایەن: NetCord